AP ١٤٠٥ سەرماوەز ٧ ١٤:٤٢

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران: بەغدا لە پرسی سنوورەکاندا نەبێتە دارەدەستی ترامپ

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران: بەغدا لە پرسی سنوورەکاندا نەبێتە دارەدەستی ترامپ

دوابەدوای هەندێک ڕێوشوێنی سنووری لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیجی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: پێویستە بەغدا وریای پرسی سنوورەکان بێت بۆ ئەوەی نەبێتە کەرەستەیەک بەدەست دوژمنانی ئیسلام و وەڵامێک بێت بۆ سیاسەتەکانی ترامپ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد موخبەر، ڕاوێژکار و یاریدەدەری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: لە ئەندازەیی سیاسەتی دەرەوەماندا چارەنووسی هاوبەش لەگەڵ دراوسێکان بنەمایەکی بنەڕەتییە.

موخبەر دەشڵێت: ئێران لە سەختترین ڕۆژەکاندا بە هەموو توانایەوە لە تەنیشت گەلی عێراق وەستا و دۆستایەتی خۆی سەلماند.

ئەم پەیوەندییە نەشکاوە پێویستی بەوەیە بەغدا وریا بێت لە پرسی سنوورەکان بۆ ئەوەی نەبێتە ئامرازێک لە دەستی دوژمنانی ئیسلام و وەڵامێک بۆ سیاسەتە تاوانکارییەکانی ترامپ.

News ID 60895

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha